زاخۆ نەگەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانەکانی کەنداو
هاندەرانی زاخۆ خەمبارن و دەڵێن “دڵمان تەقی”
964+
شڤان عەبدوڵا
یانەی زاخۆ نەگەیشتە یاریی کۆتایی جامی یانەکانی کەنداو و ئەمڕۆ ئێوارە لە دەوحە بە یانەی شەبابی سعودی دۆڕا، هاندەرانیش لە قەڵای کۆنی زاخۆ سەیری یارییەکەیان دەکرد و بە خەمباری مانەوە.
یارییەکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.4.2026 بە 3-4 گۆڵ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە بەرژەوەندیی یانەی شەبابی سعودی کۆتایی هات، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی ئاسایی و زیادکراو بە 1-1 گۆڵ کۆتایی هات.
یانەی زاخۆ نەیتوانی بگاتە یاریی کۆتایی و ململانێی بردنەوەی نازناوەکە بکات.
بە سەدان هاندەری دڵگەرمی یانەکە لە قەڵای کۆنی زاخۆ بە دیار شاشەیەکی گەورە سەیری یارییەکەیان دەکرد و چاوەڕێی سەرکەوتن بوون، بەڵام ئەمجارەش دڵشکاو مانەوە.
هاندەرێکی یانەکە بۆ 964 وتی، با ئەو ئیدارەیە بڕۆن و تەواو، وتیشی، “دڵمان تەقی وەڵا دڵمان تەقی”.
یانەی زاخۆ لەوەتەی لە 1987 دامەزراوە تا ئێستا لە ئاستی عێراق و دەرەوە هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێناوە و ئەمەش بووەتە مەراقێکی گەورە لە دڵی هاندەرانی یانەکە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
یانەی زاخۆ
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڵێنی داوە
"یاریزانەکانی زاخۆ ئەگەر بیبەنەوە بەقەد موچەکانیان خەڵات دەکرێن"
هەواڵەكانی وەرزش
پلانی داهاتووی ریال مەدرید ئاشكرا كرا و تۆخێڵیش لە ئینگلتەرا بەردەوام دەبێت
شهممه لهگهڵ ههولێر یارییان ههیه
ئهیوب ئۆدیشۆ له وهرگرتنی مهشقی یانهی زاخۆ نزیكه
هەڕەشەی لە یەكتر دەكەن