جێگرەوەیەک بۆ تەنگەی هورمز
پێشنیازێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستکردنی بۆرییه‌كی نوێی نه‌وت له به‌سڕه‌وە بۆ جه‌یهانی توركیا
964+
فەرهاد حەسەن
پێشنیازی دروستكردنی بۆرییه‌كی نوێی نه‌وتی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سڕه له عێراق بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا کراوە، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به تەنگه‌ی هورمز و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی دابینكردنی وزه، به‌تایبه‌تی به‌ره‌و ئه‌وروپا.
ئەم پێشنیارە لەلایەن فاتیح بیرۆڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی کراوە، کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی حوریه‌تی توركی قسەی کردووە، دەڵێت “پرۆژه‌ی بۆری به‌سره - جه‌یهان ده‌توانێت گرنگییه‌كی زۆری هه‌بێت بۆ عێراق و توركیا و ئاسایشی پێداویستییه‌كانی ناوچه‌كه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم بۆرییە ده‌كرێت ئاسته‌نگه داراییەکانیش تێپه‌ڕێنێت و ئێستاش زۆر گونجاوه بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی له‌و شێوه‌یه، كه پێویستی به رێككه‌وتنێكی سیاسی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هه‌یه.
وتیشی “ئه‌و بۆرییه نوێیه‌ی نه‌وت هاوسه‌نگی دابینكردنی نه‌وت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌گۆڕێت”.
بیرۆل باسی له‌وه‌شكردوه “عێراق زۆر پشتی به تەنگەی هورمزەوە ده‌به‌ستێت بۆ هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی 90%ی نه‌وته‌كه‌ی له به‌نده‌ره‌كانی به‌سڕه‌وە، كه یه‌ده‌گه‌كانی به نزیكه‌ی 90 ملیار به‌رمیل مه‌زه‌نده ده‌كرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكردووه، “په‌كخستنی كه‌شتیوانی له تەنگه‌ی هورمز زیانی زۆری ده‌بێت كه چاككردنه‌وه‌ی قورسه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه دروستكردنی هێڵی بۆری پێشنیازكراو چیتر ته‌نیا بژارده‌یه‌كی ئابوری نییه، به‌ڵكو پێویستییه‌كی ستراتیژییه بۆ عێراق، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكه بۆ توركیا و ئه‌وروپا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایشی وزه”.
ئه‌م پێشنیازه له كاتێكدایه كه گرژییه‌كان له تەنگه‌ی هورمز به‌رزبونه‌ته‌وه، له كاتێكدا ئێران ته‌نیا چه‌ند كاتژمێرێك دوای راگه‌یاندنی كردنه‌وه‌ی كه‌شتیوانی ده‌ریایی دوباره سنورداركردنی كه‌شتیوانی ده‌ریایی سه‌پانده‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد هه‌ندێك له كه‌شتییه‌كانی غاز رێڕه‌وه‌كانیان بگۆڕن.