لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە گەشتیاری بۆ دێت
دوورگەی ئەسپەکان بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوورگەی قەڵا کە بە دورگەی ئەسپەکان ناودەبرێت، بووەتە یەکێک لەو جێگایانەی کە زۆرترین گەشتیار رویتێدەکەن بەھۆی دیمەنە سەرنجراکێشەکەیەوە.
عەدنان محەمەد، خاوەنی ئەسپە لە دوورگەکە بە 964ـى وت،”لەساڵی 2016ەوە، ئەو ئەسپانە لە دوورگەکە دانراون و زاوزێ دەکەن ژمارەیان زیادی کردووە”.
وتیشی، “لەھەموو شارەکانی کوردستان و عێراقیشەوە گەشتیاری زۆر سەردانی ئەم دوورگەیە دەکەن، بەڵام ئەوانەی دێن زیاتر گەشتیاری ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.”
گەنجێک کەلەگەڵ ھاوڕێکانی لە کەلارەوە ھاتوونەتە دوورگەکە بۆ 964 وتی، دیمەنێکی زۆر جوانی ھەیە و وێنەی یادگاریشمان تۆمار کردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر