دهۆک
گەنجێک لەرووباری ئاوی شین خنکا
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
دەوروبەری کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ هەینی گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کەدانیشتووی سەنتەری شاری دهۆکە، بەمەبەستی گەشت و کات بەسەربردن رووی کردووەە رووباری شینی ناحیەی شێلادزێ، کاتی مەلەکردن لەناو رووبارەکەدا خنکا.
شایەدحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، هەر زوو لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پەیوەندی بە بەرگری شارستانی دهۆکەوە کرا و ئێستا تیمەکان لەناو رووبارەکەدا بەدوای تەرمی گەنجەکەدا دەگەڕێن و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر