بەتۆمەتی دزینی ئاژەڵ دوو کەس دەستگیر کران – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
دوو پیاون و لە سەیدسادق فێعلەکەیان کردووە
ئیش و کەسابەتیان دزینی مەڕوماڵات بوو؛ دەستگیر کران
شۆڕش قادری
دوو پیاوی زل و زەبەلاح ئیش و کەسابەتیان بووەتە دزینی مەڕوماڵاتی خەڵک لە سەیدسادق، پۆلیس دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.
“پاش ئەوەی هاوڵاتیەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد لەسەر ئەوەی کە چەند سەر ئاژەڵێكی مەڕی لێ دزراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە، دوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج، أ، ر) لەدایکبووی 1979 و (ب، س، ع) لەدایکبووی 2005 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (444) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.