"هەر موبەریدەیەک 60 دۆلار گرانبووە"
هیشتا سەرما بارگە و بنەی تێکنەناوە موبەریدە هاتە مەیدان
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کەم ساڵ هەیە وەک ئەمساڵ فێنک و بەهارەکەی خۆش بێ، هیشتا سەرما بەتەواوەتی بارگە و بنەی تێکنەناوە، موبەریدە هاتووەتە مەیدان و گرانیش بووە.
ئیبراهیم ئیسماعیل دوکاندارە لە بازاڕی هەولێر، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەرچەندە هێشتا فێنکە و بەردەوام باران و تەرزە دەبارێ، بەڵام خواست لەسەر موبەریدە زۆرەوە و هەر لەئێستاوە خەڵک مشووری گەرمای هاوین دەخۆن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ نرخی هەر موبەریدەیەک زیاتر لە 60 دۆلاری چووەتەسەر و کەمێکی تر هەوا خۆش ببێ و گەرما بکات، گرانتریش دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری