بەرەبەیانى ئەمڕۆ
یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەى جەلال تاڵەبانییەوە ئەنجامدرا
964+
وریا فەتاح
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى لە سلێمانى، بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکەم گەشتى خۆى ئەنجامدا.
لە دواى گۆڕینى ناوەى فڕۆکەخانەکە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانییەوە بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى، ئەوە یەکەم فڕۆکەیە لەو فرۆکەخانەیە گەشت دەکات.
فڕۆکەخانەکە بڵاوى کردووەتەوە، دوایى وەستانى جەنگ و کردنەوەى کایەى ئاسمانى عێراق بەڕووى جوڵەى فڕۆکەوانیدا، بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 13.4.2026 هێڵى ئاسمانى شاهانەى ئەردەنى گەشتە ئاسمانییەکانیان لە (فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانى) لە نێوان (ئەردەن-سلێمانى-ئەردەن) دەستپێکردەوە.