ئاسایشی هەولێر:

زیاتر لە 12 دەفتەر دۆلار و یۆرۆی ساختە دەستی بەسەرداگیرا”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند بڕی 120 هەزار دۆلاری ساختە و بڕێک یۆرۆیشیان دەستبەسەردا گرتووە و ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنەکەشیان بڵاوکردووەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.4.2026 ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بڕێکی زۆری دراوی ساختەیان دەستبەسەردا گرتووە، کە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار( ز ، ع ، ع ) یان دەستگیر کرد.

ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبارەکە بڕی 120 هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەی لە جۆری 100 دۆلاری و هەروەها بڕی 24 هەزار و 600 یۆرۆ  ساختەی لە جۆری 200 یۆرۆیی لە لابوو، کە بە نیاز بوو لە بازاڕەکانی شاری هەولێر بە هاوڵاتیانی ساغ بکاتەوە.

هەروەها ئاسایشی هەولێر دەڵێت، “سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین کە هاوکارمانن لە پێدانی زانیاری”.

"دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە راگەیاندرا"