دەستگیر کرا

لە خورماڵ کەسێک دەرگای نۆرینگەیەکی شکاندووە و کامێراکانی بردووە

964+

توانا نەقی

لە ناحیەی خورماڵ تۆمەتبارێک بەتۆمەتی شکاندنی دەرگای نۆرینگەیک و بردنی کامێرای چاودێر نۆرینگەکە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەکەوە سکاڵا تۆمارکرا لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ لەسەرئەوەی کە دەرگای نۆرینگەکەی لە نێو بازاڕی خورماڵدا شکێنراوە و کامێراکانی چاودێری دزراوە لێکۆڵینەوەکەنیان دەست پێکرد.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوونی تەواو توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیربکرێت.

تۆمەتبارەکە ناوی (ء. م .س) تەمەنی 24 ساڵە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

پۆلیسی هەڵەبجە: گیرفانبڕێكمان دەستگیر كرد

پۆلیسی هەڵەبجە: گیرفانبڕێكمان دەستگیر كرد