بۆ بولغاریا بوو

کۆمپانیای فلای ئەڕبیل یەکەم گەشتی لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئەنجامدا

دەشتی عارف ـ هەولێر

دوایی هێرشەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران هەموو گەشتەکانی فڕۆکە وەستان و ئەمڕۆ دوای 12 رۆژ لە کاتژمێر 3:30 دوای نیوەڕۆ یەکەم گەشت دەستی پێکردەوە.

لاوەند مەموندی، بەرێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل، بۆ 964 قسەی کرد و وتی، وەکو کۆمپانیای فلای ئەربیل، یەکەم گەشتی فرۆکەیان لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی ئەنجامدا، بۆ وڵاتی بولغاریا.

وتیشی “ئەو هاوڵاتیانەی کە بلیتیان بڕیوە و نەیانتوانیوە سەفەر بکەن دەتوانن سەردانمان بکەن بۆئەوەی کاتێکی دیکە بۆ سەفەرەکانیان دیاری بکەین یان ئەوەتا قەرەبوویان دەکەینەوە و پارەکانیان بۆ دەگەڕێنینەوە”.
دوایی ئەوەی لە 13ـی ئەم مانگەوە شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکرد هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە وەستان و بەهۆیەوە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری زەرەر و زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن