گەرووی هورمز
سوپای پاسداران:
“نزیکبوونەوەی کەشتی جەنگی لە گەرووی هورمز پێشێلکردنی ئاگربەستە”
964+
شۆڕش قادری
سوپای پاسدارانی ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکردن و دەڵێت، نزیکبوونەوەی کەشتی جەنگی لە گەرووی هورمز پێشێلکردنی ئاگربەستە و بەتوندی رووبەڕوویان دەبنەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوی ژمارە 59ـی خۆیدا رایگەیاندووە، “پێچەوانەی بانگەشەی درۆینی بەشێک لە بەرپرسانی دوژمن، گەرووی هورمز بۆ کەشتییە مەدەنییەکان بەپێی رەچاوکردنی رێوشوێنی تایبەت کراوەیە بەڵام نزیکبوونەوەی کەشتییە جەنگییەکان لێی، بەهەر پاساو و بیانوویەک بە پێشێلکردنی ئاگربەست لەقەڵەم دەدرێت و بەتوندی رووبەڕووی دەبینەوە”.
ئەم راگەیەنراوەی سوپای پاسداران دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دوای شکستهێنانی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد بڕیاریانداوە کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بکەن و گەمارۆی ئەو ناوچەیە دەدەن.