"بە 50 شەو کەى موچەیە"

دوو خانەنشین؛ لە چاوەڕوانى موچەدا دەردەدڵ دەکەن

964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر

لەچاوەڕوانى موچەکانیاندا لەبەردەم یەکێک لە بانکەکانى هەولێر، سەدان خانەنشین و دنیادیدە لە نۆرەدا وەستاون، مام سەغدى و مام ئەسعەد، کە دوو دنیادیدە و خانەنشینن، دەردەدڵى خۆیان بۆ 964 کرد.
بەوتەى ئەسعەد محەمەد، لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانییەوە لە نۆرەدا وەستاوە، ئەوکاتەى قسەى بۆ 964 کردووە دەورووبەرى کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆ بوو، دەیگوت “ئەگەر موچەش دابەشبکرێت مومکینە دواى کاتژمێرێکى تر سەرەم بێت”.

ئەو پێى وایە، ناکرێت هەموو مانگێک نۆرەگرتن دووبارە ببێتەوە و لە چاوەڕوانیدا بوەستن، بۆیە داواى کرد خەمێکیان لێ بخورێت و چارەسەرى بکەن.

هەرچى مام سەعدى هاوڕێیەتى بۆ 964 وتى،” ئەوە کەى موچەیە بە 40 رۆژ و 50 رۆژ، هەر نازانین چى لێ بکەین بەتایبەت بۆ ئەوانەى کرێچین”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح