هەولێر

گەنجێک لەرێگەی پایسكیل و پاوەربانكەوە بووەتە خاوەن كاری خۆی

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

گەنجێکی خەڵکی ئاکڕی لە هەولێر بووەتە خاوەن كار و پیشەی خۆی تەنیا لە رێگەی سێ پاوەربانكی شەحن و پاسكیلێكەوە.

یوسف شەعبان ئەو گەنجەیە و ماوەی سێ رۆژە دەستی داوەتە کارە تازەکەی ئەو بە 964ـی وت، بیرۆکەکەی لا دروست بووە و یەکسەر جێبەجێی کردووە تێچووەکەیش بۆ ئەو کەمە تەنیا پێویستی بە سێ پاوەر بانک بووە.

دەشڵێت، لەو پارکەیا دادەنیشێت و هەرکەس پێویستی بە شەحنی مۆبایل بوو لای ئەو دەتوانن وەریگرن.

نرخەکەشی بەجۆرێکە بۆ چارەکێک 500 دینار و بۆ نیو کاترژمێر 1000 دینار و بۆ کاتژمێرێک 2000 دینار وەردەگرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی