بۆ ئەوەى هاوڵاتیان بێکار نەبن

ئێران بڕیاریدا؛ پارە بۆ کارگە زیانلێکەوتووەکان خەرج دەکات

964+

وریا فەتاح

حکومەتى ئێران بڕیارێکی نوێی بۆ پاڵپشتی ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانە دەرکرد کە بەهۆی جەنگ و ناسەقامگیرییەوە زیانیان بەرکەوتووە، ئامانجەکەش ئەوەیە کارگەکان دانەخرێن و کرێکارەکانیان دەرنەکەن.

بڕیارەکانى حکومەتى ئێران لە چەند خاڵێکدا خۆى دەبینێتەوە کە ئەمانەن:

قەرز و سوود: هەر کۆمپانیایەک قەرز وەربگرێت، دەبێت 23% سوود بدات. ئەگەر کرێکارەکانی دەرنەکات، 5% لێى خۆش دەبن و سوودەکە دەبێتە 18%، بەڵام ئەگەر کرێکارەکانی بنێرێتەوە ماڵەوە، حکومەت سزای دەدات و سوودی قەرزەکەی لێ دەکات بە 35%.

دەسەڵاتی بانکی ناوەندی: بانکی ناوەندی دەسەڵاتی تەواوی پێدرا بۆ ئەوەی دەستکراوە بێت لە مامەڵەکردن بە زێڕ، دۆلار و دینار بۆ ئەوەی بازاڕ کۆنتڕۆڵ بکات.

کێشەی چەکی بانکی: ئەو بازرگانانەی کێشەی چەکی بێ باڵانسیان هەبووە و هەژمارەکانیان داخرابوو، تاوەکو کۆتایی مانگی 9ـی ساڵی 2025 مۆڵەتیان پێدراوە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەر بکەن و هەژمارەکانیان بکرێتەوە.

باج: سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی لە پێدانی باج دەبەخشرێت، بەتایبەت ئەو قازانجەی لە گۆڕینەوەی نرخی دراو دەستی دەکەوێت.

شەوی رابردوو تاران و ئەسفەهان بەچڕی بۆردومان کران

شەوی رابردوو تاران و ئەسفەهان بەچڕی بۆردومان کران