هەواڵەکان
ئاسمانە کڵۆمدراوە دەکرێتەوەوئاسایی بوونەوەی خوێندنیش نزیکە
+964
ژووری هەواڵ
ئاگرو بەڵای شەڕ خەریکە لە کۆڵمان دەبێتەوەو ئیتر ئەم یەک دوو رۆژە هەم ئاسمان دەکرێتەوەو هەم فڕۆکەخانەکان دەکەونەوە کار.
458 گهشت له سلێمانی ههڵوهشاونهتهوه
هەر چەند سەعاتێکی کەم پێش ئەوەی شەڕەکە بووەستێت دواهەمین زەبری درۆن وەشێنەکان بۆ هەولێر بوو، بۆ شەشەم جار هێرش کرایە سەر گەڕەکی کارێزانی هەولێر.
دانیشتووانی کارێزان: بۆ شەشەم جارە گەڕەکەکەمان بەئامانج گیراوە
وەستانی شەڕەکە یەکسەر بە بازاڕی خۆمانەوە دیار بوو، ئەمڕۆ پەیامێرانی 964 چووبوونە ناوبازاڕ لە هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجەو باقی ناوچەکانی تر دەیانوت جموجۆڵ لە رۆژانی دیکە زیاتر بووە.
"ههر ئهمڕۆ بازاڕ بوژانهوهی بهخۆیهوهبینی"
ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەوامی خوێندن لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆو پەیمانگاکان ئاسایی ببێتەوە.