دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا:
“باشترە کورد لەم شەڕە دوور بکەوێتەوە کە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی بۆ میدیاكان ئه‌مشه‌و (به كاتی كوردستان) قسه‌ی كرد و له باره‌ی كورده‌وه رایگه‌یاند، باشتره خۆیان له‌و شه‌ڕه به‌دوور بگرن.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له باره‌ی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكی كورد وتی، “دەمێکە کورد دەناسم، پێشبینیشم دەکرد هەرێمی کوردستان رێگە بدات نەوتی عێراق لە رێگەی بۆری جەیهانەوە بڕوات”.
سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی ئێرانیش، کاتێک پرسیاری لێ‌کرا سەبارەت بە ئەگەری راپەڕینی جەماوەری لە دژی ده‌سه‌ڵاتی ئێران، لە کاتی ئاگربەستێکی گریمانەییدا، ترەمپ لە وەڵامدا وتی: “پێویستە ئه‌وان راپه‌ڕین بکەن، ئاگاداریش کراونەتەوە کە ئەگەر بچنە دەرەوە بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین، دەستبەجێ تەقەیان لێدەکرێت”.
ترەمپ ئامۆژگارییەکی پێشکەش بە کوردەکان کرد سەبارەت بە ململانێی ناوچەکە و وتی، “باشترە کورد لەم شەڕە دوور بکەوێتەوە کە لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە”.