كه‌ی به‌ردی بناغه‌ی دانرا و كه‌ی كرایه‌وه؟
وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بوشه‌هر مه‌ترسییه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی بوشه‌هر له ئێران به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و هۆشداریی ده‌درێت له‌وه‌ی كاره‌سات دروست ده‌بێت.
بوشه‌هر به قسه‌ی ئێرانییه‌كان، تاكه وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی “مه‌ده‌نی” ئێرانه كار ده‌كات و له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌مجاره‌ش له 28ی شوبات ده‌ستیپێكردووه، چوار جار به‌ر هێرشه‌كان كه‌وتووه، ئێستا هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی زیان به وێستگه‌كه بكات، تیشكدانه‌وه و دزه‌كردنی مادده ئه‌تۆمییه‌كان رووده‌دات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ژیان و ژینگه‌ی ئێران و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و چاره‌سه‌ركردنی زۆر قورسه.
وێستگه‌ی بوشه‌هر
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی شا به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، یه‌كه‌مجار له 1976 كۆمپانیای سیمنزی ئه‌ڵمانی كاری تێدا كرد، به‌ڵام به‌هۆی رووخانی شا و دواتر شه‌ڕی ئێران – عێراقه‌وه پڕۆژه‌كه وه‌ستا.
له 1995 ئێران رووی له رووسیا كرد وێستگه‌كه دروست بكات، كه به ئاوی په‌ستێندراو كار ده‌كات.
ده‌بوو له 1999 پڕۆژه‌كه ته‌واوبكرێ و بخرێته‌كار، به‌ڵام كێشه‌ی زۆر وایكرد 11 ساڵ كاره‌كان دوابكه‌ون.
خه‌رجیی دروستكردنی وێستگه‌كه زیاتر له ملیارێك دۆلاره و چه‌ند جارێك رووسیا و ئێران له‌سه‌ر پاره‌ی پڕۆژه‌كه كێشه‌یان كه‌وتووه‌ته نێوان.
هاوكات له ساڵانی رابردوو واشنتن فشاری زۆری له رووسیا كرد وێستگه‌كه ته‌واو نه‌كات، چونكه ئه‌مریكا ترسی هه‌یه ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
وێستگه‌كه له ئه‌یلولی 2013 كه‌وته‌كار و ته‌واو بوو، كه به سه‌دان شاره‌زا و كارمه‌ندی رووسی كاری تێدا ده‌كه‌ن.
له شه‌ڕی ئه‌مجاره چوار جار كه‌وتووه‌ته به‌ر بۆردومان و ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هۆشداریی ده‌دات، كه هێرشه‌كان مه‌ترسیین بۆ سه‌ر وێستگه‌كه، به جۆرێك تێك‌شكان و ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌كه، كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه و جگه له ئێران، وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش مه‌ترسیی ژینگه‌یی و مرۆییان ده‌كه‌وێته‌سه‌ر.