تاوانباران راده‌ستی دادگا بکرێن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی “ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێم به ئامانج گیراوه”
فەرهاد حەسەن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر ماڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی کرد و ده‌شڵێت “هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیه له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا ده‌كرێت بەڵکو به‌شێكی گرنگی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه”.
دادوه‌ر عەبدولجەبار عه‌زیز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگەیەندراوێکدا باسی له‌وه‌كردوه، “به توندی سه‌ركۆنه‌ی به ئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و ئه‌مه وه‌ك به ئامانجگرتنی ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشه و بۆ تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری و ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌رێمی كوردستان به‌شێك نیه له‌و شه‌ڕه‌ی كه ئێستا ده‌كرێتک بەڵکو به‌شێكی گرنگی به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گه‌وره‌ی له به‌دیهێنانی هه‌یه ئه‌ویش به شایه‌تی ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی داواکارە لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به زووترین كات به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی سه‌رشانی خۆیان هه‌ستن به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه و لێپێچینه‌وه و راده‌ستكردنیان بۆ دادگا و به‌سزاگه‌یاندنیان به پێی یاسا.
دوێنێ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك هێرش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه کرایە سەر شاری دهۆک، یەکێک لە هێرشەکان کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک، روداوه‌كه‌ش له ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا سه‌ركۆنه كرا.