رەفیق سەعید فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ره‌فیق سه‌عید: ده‌مه‌وێت قه‌ڵادزێ بگه‌یه‌نمه نایابی كوردستان
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ره‌فیق سه‌عید راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌وه‌یه یانه‌كه بگه‌یه‌نێته ئاستی پله نایابی كوردستان و له جامی كوردستانیش ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت.
ره‌فیق سه‌عید، دوای ئه‌وه‌ی كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له لایه‌ن یانه‌ی سۆران دوورخرایه‌وه، هه‌ر دوو رۆژ دواتر مه‌شقی یانه‌ی قه‌ڵادزێی وه‌رگرت و له یه‌كه‌م یاریی تیپه‌كه‌شدا، كه دوێنێ كرا، به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی بابان له خولی پله یه‌كی كوردستان یه‌كسان بوون.
ره‌فیق له لێدوانێكدا بۆ تۆڕی 964ی وت، دوای وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی قه‌ڵادزێ، به‌رنامه و پلانم وایه ركابه‌رییه‌كی به‌هێز بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی كوردستان، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زه‌حمه‌ته و كاته‌كه دره‌نگه، ته‌نیا چه‌ند یارییه‌ك له خولی پله یه‌ك ماون، به‌ڵام هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین”.
گرێبه‌ستی ره‌فیق سه‌عید له‌گه‌ڵ یانه‌ی قه‌ڵادزێ بۆ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
“تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هه‌رچی بتوانین بۆ باشتركردنی تیپه‌كه ده‌یكه‌ین”، ره‌فیق سه‌عید وای وت.
یانه‌ی قه‌ڵادزێ له جامی كوردستانیش گه‌یشتووه‌ته قۆناغی هه‌شت و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یاریی ده‌كات.
راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانجی ئه‌وه‌یه له جامی كوردستان تیپه‌كه بگه‌یه‌نێته قۆناغه‌كانی كۆتایی و ئه‌نجامی باشی بۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
ره‌فیق سه‌عید، كه به ره‌فیق باڵه‌كی ناسراوه، یه‌كێكه له‌و راهێنه‌رانه‌ی كه ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجامی باشی له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كانی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، پێشتر یانه‌ی سۆرانی گه‌یانده پله نایاب و نازناوی خولی پله یه‌كی بۆ به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها وه‌رزی رابردوو یانه‌ی رواندزی گه‌یانده پله یه‌كی كوردستان.