بە رووداوی هاتوچۆ پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

964+

ئاسۆ وەرتێ- سۆران

درەنگانی شەوی رابردوو، رووداوێکی هاتوچۆ خەوی لە چاوی بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پروزکاند، ئەویش رووداوێکی هاتوچۆ بوو لە رێگای زینی وەرتێ بە دیوی دۆڵی شاورێ لە سنووری ناحیەی سەرکەپکانی قەزای رانیە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس و برینداربوونی چوار کەسی دیکە کە هەموویان ئەندامی یەک خێزانن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری 964، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە، سەرجەمی ئەو کەسانە لەناو یەک ئۆتۆمبێلدا بوون.

كاتێك ئۆتۆمبێلەكه‌ وەرگەڕاوه‌، ده‌ستبه‌جێ گڕیگرتوه‌ و سوتاوە، هه‌ر له‌و شوێنه‌ش پێنج کەس گیانیان لەدەستداوەو برینی چەند بریندارێکیش سەختە.

ئەو خێزانەی توشی رووداوی هاتوچۆ بوون خەڵکی قەزای چۆمانن‌، ئۆتۆمبێلەکەشیان لە بەرزی نزیکەی 100 مەترەوە کەوتووەته‌ خوارەوە.