دیمه‌نێكی ده‌ره‌وه‌ى ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر... فۆتۆ: سۆسیال میدیا
لیژنه‌یه‌كی باڵا كار له‌سه‌ر به‌گه‌شتیاریكردنى شوێنه‌واره‌كان ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه وه‌ك پێویست سوود له شوێنه‌واره‌كان بۆ كه‌رتى گه‌شتیاری وه‌ربگرن، به‌ڵام ده‌شڵێن، له‌ناو پلانى هه‌شت ساڵه‌یاندا بابه‌تى شوێنه‌وار گرنگی خۆی هه‌یه و له‌رێگه لیژنه‌یه‌كی باڵاوه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان كه 964 له ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم وه‌ریگرتووه، 85%ـى گه‌شتیارانى بیانى كه دێنه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ن كه له ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق دێن، 15%ـى گه‌شتیارانی بیانیش له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و وڵاتانى تر‌ى جیهان دێن، زۆرینه‌ى ئه‌و گه‌شتیاره بیانیانه‌ش بۆ بینینى شوێنه‌واره‌كان دێن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى دەستەى گشتی گەشتوگوزارى هه‌رێم، به 964ـى راگەیاند “وه‌ك ده‌سته پلانێكی هه‌شت ساڵه‌مان هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌رى ستراتیژى له‌خۆى ده‌گرێت، یه‌كێك له‌وانه‌ش په‌ره‌پێدانى جۆره‌كانى گه‌شتوگوزارییه، كه له‌ناویشیاندا گه‌شتوگوزارى شوێنه‌واریمان هه‌یه، كه یه‌كێكه له جۆره هه‌ر گرنگه‌كانى گه‌شتوگوزار”.
وتیشی “بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر سه‌ر‌نجى گه‌شتیارى بیانى رابكێشرێت، ده‌بێت شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانمان به گه‌شتیاری بكرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كه له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كی باڵاوه، كار له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ى گه‌شتیاری ده‌كه‌ن، لیژنه باڵاكه‌شیان بریتیه له ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار و لایه‌نه پویه‌ندیداره‌كان، به‌تایبه‌تیش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى شوێنه‌وار.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه “له قۆناغی یه‌كه‌مدا دیراسه‌ى ئه‌و شوێنه شوێنه‌واریانه كراوه، بۆ ده‌ستنیشانكردنى 15 تا 20 شوێنى شوێنه‌وارى، دواتر ئه‌و شوێنانه وه‌ك پاكێجێك بۆ وه‌به‌ر‌هێنه‌رانى ناوخۆ و بیانى ئاماده ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى بۆ بوارى گه‌شتوگوزارى، كارى له‌سه‌ربكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه، تا ئێستا توانیویانه سوود له هه‌ندێك شوێنه‌وار بۆ گه‌شتوگوزار وه‌ربگرن له هه‌ولێر و ئیداره‌ى گه‌رمیان و سلێمانى، به‌ڵام ده‌شڵێت “ئه‌و سوودوه‌رگرتنه‌مان له‌ئاست پێویست نیه و ده‌مانه‌وێت زیاتری بكه‌ین”.