شەپۆلێکی دیکەی هێرشی موشەکی ئێران دەستیپێکرد - وێنە؛ تەسنیم
موشەک و درۆنیان نارد
پاسداران چاویان لە چارەنووسی ناتەنیاهۆیە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەمڕۆ یەکشەممە 15.3.2026، سوپای پاسدارانی بە موشەک و درۆن سێ بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە کوەیت و عێراق کردە ئامانج، دەشڵێ ئەوەی ئەم بەیانییە کردوویانە، شەپۆلی 52هەمینی هێرشەکان بووە.
سوپاکە چاوی لە چارەنووسی نانەتیاهۆیە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، کە لە چوارچێوەی “شەپۆلی 52ـی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژی ئیسرائیل”، هێرشی چڕیان کردووەتە سەر چەند ئامانجێکی ستراتیژی، لە بنکەکانی “عەلی سالم” و “عەریفجان”یان لە وڵاتی کوەیت و بنکەیەکی دیکەی سەربازیی ئەمریکایان لە ناو خاکی عێراق بە وردی پێکاوە.
سوپای پاسداران پەیامی توندی ئاراستەی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و بە “تاوانبار” وەسفی کردووە، وە دەڵێ، ئەگەر ئەو تاوانبارە هێشتا لە ژیاندا بێت، بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون و بە ئامانجگرتنی تاوەکو لەناوی دەبەین.
لە رۆژی 28.2.2026، شەڕی نێوانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران هەڵگیرساوە، لەو رۆژەوە هێرشێکی هاوبەش و بەرفراوان بۆ سەر ناوخۆی ئێران و ناوی خۆی ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە ئەنجامدراوە.