دیمەنی شاری دهۆک. وێنە: 964
تەمەنی تەنیا چەند رۆژێکە
لە دهۆک منداڵێک بەفڕێدراوی دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
لە گەڕەکی زڕکای دهۆک منداڵێکی ساوا بە فڕێدراوی دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
بەیانی ئەمرۆ هەینی 13.3.2026 لەگەڕەکی زڕکای دهۆک منداڵێکی ساوا کە تەمەنی تەنیا چەند رۆژێک دەبێ، دۆزراوەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی دهۆک، منداڵەکە بۆ نەخوشخانەی دهۆک گواستراوەتەوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
سەبارەت بەو رووداوە عەقید هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە 964ـی وت، بەپێی مادەی 383 لەیاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ دوسیەکە کراوەتەوە، تۆمەتبار و خاوەنی ئەو منداڵە بدۆزرێتەوە، لانیکەم سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری