روسیا داوای کرد و ئهمریكاش ڤیتۆی كرد
له ئهنجومهنی ئاسایش هەوڵێک بۆ راگرتنی شهڕی دژ بە ئێران شکستیهێنا
فەرهاد حەسەن
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارنامەیەکی کرد کە لەلایەن رووسیا پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کرابوو بۆ راگرتنی جەنگ و هێنانەکایەی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوێنێ چوارشەممە، چوار ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لە کۆی 15 ئەندامی دەنگیان بە بڕیارنامەیهكدا كه تیایدا داوای ئاگربهست و راگرتنی هێرشهكانی سهر ئێران دهكات، بهڵام نۆ ئهندامی ئهنجومهنهكه دهنگیان نهدا و ههریهكه له ئەمریکا و لاتڤیاش دەنگی نەخێریاندا و رهتیانكردهوه.
بەپێی رەشنوسی بڕیارنامەکەی رووسیادا داوا لە هەموو لایەنەکان کراوە دەستبەجێ شەڕ و پێکدادانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕابگرن، هەموو هێرشەکانی دژی خەڵکی سڤیلیشی شەرمەزار کردووە، داواشی لە هەموو لایەنەکان کردووە بگەڕێنەوە سەر رێچکەی دیپلۆماسی.
لە رەشنووسەکەدا ناوی هیچ وڵاتێکی دیاریکراوی نەخستوەتەڕوو و ئاڕاستەی هەموو لایەنە بەشداربوەکانی ململانێی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی شەڕی ئێرانەوە، رایگهیاند، “سەرکەوتوین، بەڵام ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن تاوەکو ئەوکاتەی ئەرکەکە تەواو دەبێت”.
هەر دوێنێ، ئەنجومەنی ئاسایش دەنگی لەسەر رەشنوسی بڕیارنامەی کەنداو و ئوردن دا کە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی کەنداو و ئوردن شەرمەزار دەکات و بە “پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی نێودەوڵەتی” ناوی دهبات.