دووجار

لە مووسڵ حەشدى شەعبى بۆردوومانکرا

964+
کاروان ساڵحى- کەرکوک

سەرچاوەیەکی ئەمنى بە 964ی راگەیاند، کاتی بانگی ئێوارەی ئەمڕۆ، بارەگای فەوجی 24ـی لیوای 59ـی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گەڕەکی “ئەلعەرەبی” لە باکووری مووسڵ، دووجار بۆردومان کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بۆردومانی یەکەم بەر کابینەیەک و تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی کەوتووە، کە بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تانکەرەکە سووتاوە.

لەبارەى بۆردوومانى دووەمیش سەرچاوەکە ئاشکراى کرد، بەر کارگەیەکی کۆنکرێتی ئامادەکراو کەوتووە کە دەکەوێتە تەنیشت بارەگاکەوە.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکە، هێرشەکان تەنها زیانی ماددی گەورەیان لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە موسەییەب بۆردومان کرا

بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە موسەییەب بۆردومان کرا