وەرە بۆ سفرە

ئیختیارێکی ماندوو؛ وەڵا رۆژانە چوار هەزار پەیا ئەکەم

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئیختیارێکی ماندوو لە ناوبازاڕی سلێمانی، رۆژانە بە فرۆشتنی سفرەی سەفەری رۆژانە چوار هەزار دینار پەیدا دەکات و دەڵێ، بژێوی 12 کەسی خێزانێکیان لەسەرە.

لە کاتی تۆمارکردنی بەرهەمەکە، کەسێک دەیەوێت هاوکاری بکات و پارەی زیاتری پێ بدات، ئەویش دەڵێت، ئاخر نابێت کاکە.

ئەو بە شێوازێکی تایبەت هاوار بۆ سفرەکەی دەکات و لەناو دوو عەلاگەدا سفرە سەفەرییەکانی هەڵگرتووە، دێت و دەچێ و دەیەوێ خەڵک لێی بکڕن تا رۆژانەی خۆی بکەوێت.

ئەو ئیختیارە تەمەنێکی زۆری هەیە و رەنگە هەر کەسێکی دیکە ببوایە لە جێگەی ئەو لە ماڵ و لەناو خانەنشینانی ژیانی بەسەر ببردایە، بەڵام ئەحتیاجی وای لێکردووە سفرە بفرۆشێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کاسبکارێک؛ شێلم و سەهۆڵ لە تەنیشت یەک دەفرۆشێت

کاسبکارێک؛ شێلم و سەهۆڵ لە تەنیشت یەک دەفرۆشێت