لە 12 وڵاتی جیاواز
لەماوەی 12 رۆژی جەنگدا نزیکەی 2000 کوژراو و زیاتر لە 15000 بریندار تۆمارکراون
964+
فەرهاد حەسەن
لە ئەنجامی ئەو جەنگەی کە ماوەی 12 رۆژە لەلایەن ئەمریکا و ئیسڕائیل لە بەرامبەر ئێران بەڕێوەدەچێت و 12 وڵاتی گرتووەتەوە، نزیکەی دوو هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 15 هەزار کەسیش بریندارن.
ئامارەکە لە میدیا جۆراوجۆرەکان وەرگیراوە هی ماوەی رۆژانی جەنگەکەیە کە لە رۆژی لە 28.2.2026 دەستپێدەکات تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە 11.3.2026 و بەردەوامیشی هەیە.
بەپێی بەدواداچوون و ئەو داتایەی 964 دەستیکەوتووە، زۆرترین کوژراو و بریندار لە وڵاتی ئێرانە کە بریتییە لە هەزار و 255 کوژراو و 12 هەزار بریندار، کەمترین ژمارەش لە وڵاتی ئەردەنە کە هیچ کەسێکی نەکوژراوە بەڵام 14 کەس بریندارن.
لە وڵاتی لوبنان 570 کەس کوژراون و هەزار و 444 کەسیش بریندارن ، لە ئیسڕائیل 13 کەس کوژراون و نزیکەی دوو هەزار کەسیش بریندارن، لە عێراق 15 کوژراو و پێنج بریندارن و سوپای ئەمریکاش لە ولاتە جیاووازەکانی ئەم جەنگە هەشت کوژراو و نزیکەی 150 برینداری هەیە.
لەهەریەک لە ولاتانی کوێت شەش کوژراو و دەیان بریندار، بەحرێن دوو کوژراو و دەیان بریندار، ئیمارات شەش کوژراو و 122 بریندار، قەتەر هیچ کوژراوێکی نییە و 16 برینداری هەیە، عومان یەک کوژراو و پێنج بریندار، سعودیاش دوو کوژراو و 12 برینداری تۆمار کردووە.
کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە ماوەی 12 رۆژی رابردوودا لەم 12 وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بریتییە لە هەزار و 873 کەس و بریندارەکانیش بریتین لە 15 هەزار و 768 کەس.