ئه‌مه‌ جاری سێیه‌مه‌

عێراق 72 سه‌عاتی دیكه‌ داخستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی نوێكرده‌وه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق بڕیاری دا ماوه‌ی داخستنی ئاسمانی عێراق به‌ رووی گه‌شتی فڕۆكه‌كان بۆ 72 سه‌عاتی دیكه‌ درێژ بكاته‌وه‌.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكردووه‌، ئاسمانی عێراق داخراوه‌ و سێیه‌م جاریشه‌ بڕیاری داخستنی ئاسمان نوێبكرێته‌وه‌.