دوای قسەکانی ترەمپ

نرخی نەوت داڕما؛ هاتەوە خوار 100 دۆلار

شۆڕش قادری

دوای قسەکانی شەوی رابردووی ترەمپ نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و هەر بەرمیلێک هاتەوە خوار 100 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.3.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، بە 92 دۆلار و 36 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ نرخەکەی 6.67٪ دابەزیوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بە 88 دۆلار و 0.6 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی 7.08٪ دابەزیوە.

ئەم داڕمانەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چەند لێداونێکی سەبارەت بە جەنگی ئێران دا و رایگەیاند، بەمزووانە شەڕەکە کۆتایی پێدێنن.