ته‌نیا ناوساجی دایک خۆشە
ئێوارانی ره‌مه‌زان “بۆنی ناوساجی” بەردەرکی سەرای پڕكردووه
964+
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
ئێوارانی ره‌مه‌زان به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كه‌شێكی تایبه‌تی هه‌یه، به تایبه‌تی به بوونی فرۆشیاران و قه‌ره‌باڵغی، به‌ڵام له فه‌زای ئه‌و شوێنه‌دا بۆنی ناوساجی ته‌واوی كه‌شه‌كه‌ی داپۆشیوه و بۆ هه‌رلا بڕۆی بۆنی ناوساجی دێت به‌سه‌رتدا.
هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن به 964ی وت: ناوساجی خراپ نییە و رۆژانە دەیخۆم، به‌ڵام ناوساجی دایك خۆشه، كه دایك دروستی ده‌كات زۆر خۆشه.
ئه‌و كاسبكاره‌كه‌ی ناوساجی دروست ده‌كات، به ده‌م برژاندنی ناوساجییه‌وه بۆ 964 وتی: لە رەمەزاندا ناوساجی خواستی زۆری لەسەرە، له سه‌عات دووی دوای نیوه‌ڕۆ دێینه به‌رده‌ركی سه‌را و تا به‌ربانگ لێره ده‌بین.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بازاڕه‌كه‌یان باشه و هاوڵاتیان حه‌زیان له خواردنی ناوساجییه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا