چوونی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کارەبای سلێمانی
جێگری سەرۆک وەزیران چووە کارەبای سلێمانی
“لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە”
ئەحمەد مستەفا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند؛ بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەم بووەتەوە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
وتیشی، دەبێت کار بۆ فرە چەشنکردنی سەرچاوەکردنی بەرهەمهێنان بکەین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێ، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ بەدواداچوونی کێشەکانی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیی بەسەرکردەوە.
جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاندووە، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەم بووەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کار بۆ فرە چەشنکردنی سەرچاوەکردنی بەرهەمهێنان بکەین، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا باس لە پلانی چۆنییەتی پەرەپێدانی سیستمی سۆلار و پلانی نۆژەنکردنەوەی سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان بە تەکنۆلۆژیای نوێ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا قۆناغەکانی پڕۆژەی رووناکی و پێوەری زیرەکی کارەبا کرا، كە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، دانانی پێوەری زیرەک کاریگەری زۆری بۆ کەمکردنەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا و کۆکردنەوەی داتای ورد و زانستی هەبووە کە بەهۆیەوە توانراوە سەرچاوەی کێشەکان بدۆزرێنەوە و چارەسەر بکرێن.