CPTی وا دەڵێ

سوپای تورکیا بازگە لەناو گوندەکانی زاخۆ دادەنێت

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر راگەیاندنی ئاگربەستی تاک لایەنی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” و دەوڵەتی تورکیا، جارێکی تر سوپای تورکیا دەستیکردووەتەوە بە دروستکردنی بازگە لەناو گوندەکان و رێگریکردن لە هاتوچۆی گوندنشینان بۆ سەر رەز و باخەکانیان.

ئەمە قسەی بەرپرسی دێسکی مافی مرۆڤە لە رێکخراوی CPTی ئەمریکی، کامەران عوسمان.

ئەو بە 964ی وت، لە رۆژی 3ی ئاداردا، سەربازانی تورکیا لە بازگەیەکیان لە ناو زەوییەکانی شیڤا مێزیا، لە ناو گوندی کەشانی سەر بە قەزای باتیفا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستکردووە.

سەربازانی تورکیا لە بازگەکە، رێگە لە گوندنشینان دەگرن بچنە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان و جوڵەی هاوڵاتیانی ناوچەکەیان سنووردارکردووە.

وەک کامەران باسی دەکات، ئەوەش بە مەبەستی کارکردن لە دروستکردنی رێگای سەربازی لە نێوان بارەگای کوخێ دپشکا و کوخێ مەلاهێ و بەستنەوەیان بە بنکە و بارەگاکانی تری تورکیا لە ناوچەی باتیفا.

لەگەڵ ئەوەی هێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەستاوە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە بەهێزکردنی بنکە و بارەگاکانی و فراوانکردنی هەژموونی سەربازی خۆی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتەکەی.

"بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێی تورکیا لە کوردستان پڕۆسەی ئاشتی سست دەکات"

سەرۆکی تورکیا پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە ک...

سەرۆکی تورکیا پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە کرد