لە دەربەندیخان و گەرمیان
بە 9 درۆن تاوەرەکانی پەیوندی کرانە ئامانج
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
ئەمڕۆ بە 9 درۆن هێرش کرایەسەر تاوەرەکانی پەیوەندی لە سنووری دەربەندیخان و گەرمیان و جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانیان لێ نەکەوتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە گەرمیان بە 964 وت،”ئەمڕۆ دووشەممە 9.3.2026 بە 9 درۆن ھێرشکراوەتەوە سەر شاخی گوڵان و مۆرتکە لە سنوری دەربەندیخان و شاخی زمناکۆ لە سنوری گەرمیان”.
روونیشیکردەوە، لە بەیانیەوە تا ئێستا حەوت درۆن دراوە لە شاخی زمناکۆ لە سنوری ناحیەی مەیدان لە ئیدارەی گەرمیان، ھەموو ھێرشەکانیش بۆ سەر تاوەری ھێڵەکانی پەیوەندی بوون، دوو درۆنیش دراوە لە شاخی گوڵان و مۆرتکە لە سنووری قەزای دەربەندیخان.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، ھێرشەکان لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتە ئەنجام دراون، جگە لە زیان گەیاندن بە بورجەکان ھیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری