پاریس سانجێرمان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی دوای ده‌ركرانی له خولی پاڵه‌وانانی ئه‌وروپای ئه‌م وه‌رزه، پلانی هه‌یه له هاوینی داهاتوو ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانه‌كانی به‌ڕێبكات.
رۆژنامه‌ی “لۆ پاریزیان”ـی فەڕەنسی، ئاشكرای كردووه ئیدارەی پاریس بە نیازە لە ماوەی هاویندا تیپه‌كه‌ی له هه‌موو هێڵه‌كاندا رێكبخاته‌وه، بەڵام كۆمه‌لێك یاریزانیش دوورده‌خاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، تا ئێستا یانه‌ی پاریس بڕیاری به‌ڕێكردنی 6 یاریزانی داوە، کە چوار یاریزانی بە خواستن له یانه‌كانی دیكه یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش “ماورۆ ئیکاردی، جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم، عه‌بدۆ دیالۆ، لیساندرۆ پاریدێس” له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یاریزانی ئیسپانی کارلۆس سۆلەر و خوان بێرنا.
سانجێرمان هەوڵدەدات هەندێک پارە لە فرۆشتنی ئه‌و یاریزانانه بەدەست بهێنێت و بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ به‌كاری بهێنێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، نه‌یمار له تیپه‌كه بڕوات، هه‌روه‌ها لیۆنێل مێسی هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و دیار نییه نوێی ده‌كاته‌وه یان ده‌ڕوات.
پاریس سان جێرمان هه‌فته‌ی رابردوو له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگدا به‌رامبه‌ر بایرت میونشن له هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16 شكستی هێنا و كرایه ده‌ره‌وه.