بۆ پێداچوونەوە بە رێوشوێنە ئەمنییەکان

جێگری وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی کرد

964+

فەرهاد حەسەن

جێگری وەزیری ناوخۆ کاروباری ئاسایشی فیدراڵی سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و فەرماندەیی هەرێمی سنووری یەکەمی بەسەرکردەوە.

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە لەسەر رێنماییەکانی عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ، فەریق سمکۆ نازم ئەمین جێگری وەزیری ناوخۆ، ئەمڕۆ شەممە، ئەم سەردانەی ئەنجامداوە.

پشکنین بۆ بنکە سنوورییەکان و بنکەی دەرەوەی کەرتی لیوای سێی سنوور لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، بۆ چاودێریکردنی ئاستی ئامادەیی شەڕ و مۆڕاڵ و ئامادەیی شەڕ بۆ بارودۆخی سەربازەکان و پێداویستییەکانیان و پێداچوونەوە بەو رێوشوێنە ئەمنییانەی گیراونەتەبەر بۆ دەستەبەرکردنی ناوچەی بەرپرسیارێتی بەشێوەیەکی کاریگەر بەدرێژایی سنووری عێراق و ئێران.