"کۆمپانیا داینانێتەوە"

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بێ مۆلیدە ماوەتەوە و لە تاریکیدا دەژیت

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لەلایەن خاوەن کۆمپانیایەکەوە بێ مۆلیدە ماوەتەوە و زۆربەی کاتەکان دانیشتوانەکەی لە تاریکیدا دەژین، نوێنەری موەلیدەکانیش دەڵێت “کۆمپانیا داینانێتەوە، بەڵام ئێمە هەوڵمان داوە بۆیان دابینبکرێتەوە”.

چەند هاوڵاتییەکە دانیشتووی پڕۆژەکە پەیوەندیان بە 964 کرد و کێشەکەیان باسکرد، نەبەز مەجید، نوێنەری مۆلیدەکانیش بە 964ی وت، لەگەڵ پارێزەری کۆمپانیاکە قسەیان کردووە و لەیەنە پەیوەندیدارەکانیشیان لەو بابەتە ئاگادار کردووەتەوە.

وتیشی “لە دوو رۆژی داهاتوودا مۆلیدەکەیان بۆ دابیندەکرێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن