ئەیاد کاکەیی (پارێزەری دۆسییەی عەجاج):

“بەم نزیکانە “عەجاج”ێکی دیکە دەستگیر دەکرێت


کاروان ساڵحی-کەرکوک

پارێزەری دۆسیەی عەجاج دەلێت، بەم نزیکانە تاوانبارێکی دیکەی هەوشێوەی “عەجاج” دەستگیر دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش ئێساتا کار لەسەر ئەو دەستگئر کردنەی دەکرێط.

ئەمڕۆ دووشەمە 6.7.2026 رێکخراوی ئایدیە تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئەنفال و جینوساید لە شاری کەرکوک پانێڵێکی بەڕێوەبرد  و تیایدا ئەیاد کاکەیی پارێزەری دۆسیەی عەجاج ئەو زانیارییە نوێیەی بۆ پەیامنێری 964 ئاشکرا کرد.

ئەیاد کاکەیی پارێزەر لە دۆسیەی عەجاج بە 964ـی وت، موژدە بەکەسوکاری ئەنفالکراوان دەدەین بەم نزیکانە کەسێک دەستگیر دەکرێت هاوشێوەی عەجاج تاوانی ئەنجامداوە لە دژی ئەنفالکراوان.

کاکەیی وردەکاری زیاتری لەبارەی ناوی ئەو کەسە باس نەکرد بەڵام وتیشی “لە کاتی دادگای کردن، عەجاج ناوی هەشت ئەفسەری پلە باڵای عێراقی داوە کە تاوانیان بەرامبەر بە کچان و ژنانی کورد لە ناو نوگرە سەلمان ئەنجام داوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نوسراوێکدا ناوی سەرجەم جاش و موستەشارە کوردەکانی سەردەمی رژێمی بەعسی داوەتە دەستی دادوەر بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن