لەمێژە واى بەخۆیەوە نەبینیوە

نرخى نەوت لەبن 85 دۆلارە

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و تا دێت روو لە هەڵکشان دەکات، هەرچەندە بۆ ئەمڕۆ کەمێک لە نرخەکەى بووەتەوە بەراورد بە ئێوارەى دوێنێ، بەڵام هێشتا لە ئاستێکدا مامەڵەى پێوە دەکرێت کە هەناردکارانى نەوت دڵخۆش دەکات.

ئەمڕۆ هەینى 6.3.2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت 84 دلار و 58 سەن بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش بە بە 80 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئەو نرخە بەرزەى نەوت پەیوەستە بە شەڕى ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژى ئێران، کە بووەتە هۆى داخستنى گەرووى هورمز (ئەو گەروەى بەشى زۆرى نەوتى ناوچەکەى لێوە هەناردە دەکرێت)، ئەمەش بووەتە هۆى وەستاندنى هەناردە و بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت لە ناوچەکە بەتایبەتیش عێراق.