بریندار هەیە

درۆنەکان لە هەولێر دەدەن؛ شوقەکانی مەکڤین و دێرێکی ئایینی کرانە ئامانج


وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز ئاسمانی شاری هەولێریان هەژاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند درۆنێک خۆیان بە ناوچە نیشتەجێبووەکاندا کێشاوە و بریندار هەیە.

شوێنی تەقینەوەکان:
• عەنکاوە: درۆنێک خۆی کێشاوە بە باڵەخانەی نیشتەجێبوونی “مەکڤین” لە شەقامی 108ی عەنکاوە کە مەسیحییەکانی تێدا نیشتەجێن. بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ 964 نێردراون، درۆنەکە بەر دوو شوقە کەوتووە و ئاگریان گرتووە.

• دێرێکی ئایینی: درۆنێکی تر خۆی کێشاوە بە دێرێکدا کە پیاوانی ئایینی تێدا نیشتەجێن.
• شەقامی 32ی پارک: لە نزیک “تیم مارت” پاشماوەی درۆنێکی تێکشکاو کەوتووەتە خوارەوە، بەهۆیەوە شۆفێرێکی دلیڤەری بریندار بووە.
بەپێى یەکێک لە دیمەنەکان، لە شەقامى 32 پارک بریندارێک هەیە کە شۆفێرێکى دلیڤەرییە.