هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە
ئاگرکەوتنەوە لە بەنزینخانەکەی قوشتەپە رێگای هەولێر بۆ کەرکوکی داخستووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەو ئاگرەی لە بەنزینخانەیەکی قەزای قوشتەپە کەوتووەتەوە هۆکارەکەی درۆن نییە وەکو باسدەکرێت بەڵکو بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە و هەر بەو هۆیەشەوە رێگای سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک داخراوە.
پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکە زانیاری ئەوە دەگوازێتەوە کە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە بە نزیکەی 500 مەتر لەهەردوو دیوەوە رێگای سەرەکی هەولێر بۆ کەرکوک داخراوە، ئەوەش بۆ سەلامەتی گیانی شۆفێرانە.
باس لەوەشدەکات، کە بەرگری شارستانی بە هەشت تیمەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و تاوەکو ئێستاش کۆنتڕؤڵ نەکراوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن