"یەک قەپانیان بۆ داناوین و ئەویش بەئارەزووی خۆی پارە دەستێنێت"

شۆفێرانی بارهەڵگری سەر رێگای کەرکوک – حەویجە گردبوونەوە

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شۆفێرانی بارهەڵگری سەر رێگای کەرکوک – حەویجە گردبوونەوە و دەڵێن، تەنیا قەپانێکیان بۆ دانراوە و ئەوەیش بە ئارەزووی خۆی پارەیان لێ وەردەگرێت.

حاجی عەلی یەکێک لە بەشداربووانی گردبوونەوەکە بە 964ـی وت، “لە کەرکوک بەس ئەم قەپانە ئیش دەکات و هەر کاروانێکیش پێنج هەزار دینارمان لێ دەستێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێنج رۆژ 250 لیر گازیان دەدەنێ لەکاتێکدا لە دوز و شوێنەکانی دیکە، هەر سێ رۆژ جارێک 300 لیتر دەدەن بە شۆفێرانی بارهەڵگر.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری