بە مووشەک بۆردومانکرا

بنکەکەی سوپای پاسداران لە سەقز کە بڕیاری کوشتنی سەدان کۆڵبەری لێدراوە تەختی زەوی کرا

964+

فەرهاد حەسەن

لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بنکەیەکی سوپای پاسداران کە کاری کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان و رێگریکردن لە کاری کۆڵبەری بوو لەمیانی جەنگی ئەمریکا و ئیسڕائیل لەگەل ئێران لەرێگەی هێرشی ئاسمانییەوە بە مووشەک بۆردومانکرا و تەختی زەوی کرا.

بنکەکەی سوپای پاسداران یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەم شارە و لە گوندی میردەی سەر بە شاری سەقز بوو، هاوڵاتییەکی ئەم گوندە بە 964ـى وت، کار و رۆڵی سەرەکی ئەم بنکەیە کۆنترۆڵی ئاسایشی خاڵە سنوورییەکانی رۆژهەڵات لەگەڵ باشوری  کوردستان بووە لە ناوچەی سەرشیوو.

ئەم هاوڵاتییە کە بە بابشی نەزانی ناوی بڵاوبکرێتەوە دەڵێت “ئەم بنکەیە دوێنێ دووشەممە بۆردومان کراوە و دەستی سوور بووە بە کوژرانی هەزاران کۆڵبەری کورد کە لە سنوورەکانی ئەم ناوچەیە کاری کۆڵبەریان دەکرد و لەم بنکەیە بڕیاری رێگریکردن و کووشتنیان دراوە”.

سوپای ئیسرائیل وردەکاری نوێی هێرشەکەی سەر تاران ئاشکر...

سوپای ئیسرائیل وردەکاری نوێی هێرشەکەی سەر تاران ئاشکرا دەکات