ئەمریکا پێویستی بە 500 هەزار سەربازە بۆ هێرشی زەمینی

عێراق دەبێتە گۆڕەپانی شەڕ و چینیش دێتە ناو شەڕەکە

964+

توانا نەقی

تا دێت ململانێی و گەرمی شەڕ لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران گەرمتر دەبێت و موشەک باران هەر بەردەوامە لەلایەکی دیکەشەوە ترەمپ هەڕەشەی هێرشی زەمینی دەکات.

لە بەرنامەیەکی تایبەت عەقید سەلام ئەسعەد راوێژکاری 964 بۆ کارووباری سەربازی زانیاریی سەیر و مەترسیدار دەدرکێنێت و دەڵێت، ئەمریکا پێویستی بە نیو ملیۆن سەربازە بۆ هێرشی زەمینی و عێراقیش تاکە رێگایە بۆ گەیشتن بە ئێران.