وەزارەتی دەرەوە دەیکات
بە رێکاری نوێ هاوڵاتیانی ئه‌مریكی لە هەولێر و بەغدا دەگوازرێنەوە
فەرهاد حەسەن
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانی له عێراق، رێكاری نوێ ده‌گرێته‌به‌ر ئەویش لە رێگەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئەنجامی دەدات و شێوازی گواستنه‌وەیانی ئاشکرا کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە پشتبەستن بەرێنماییەکانی وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردووەتەوە، پێویسته سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی ناپێویستی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر به‌هۆی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه، عێراق جێبهێڵن و داواشیكرد، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی ئه‌مریكی گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئه‌مریكی کردووە، ئەوانەی تاوەکو ئێستا له عێراقن، به زووترین كات وڵاته‌كه به‌جێبهێڵن، چونکە دەڵێت ره‌نگه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئاسمان دابخه‌ن یاخود بیكه‌نه‌وه، بۆ زانینی نوێترین زانیاری گه‌شته‌كان تكایه په‌یوه‌ندی به هێڵه ئاسمانییه‌كانتانه‌وه بكه‌ن.
وەزارەت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه “له ئێستادا رێگاكان كراوه‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌شتكردن هه‌ڵبژێریت، ئه‌وا به‌رپرسیاریت له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی خۆت، داواتان لێده‌كه‌ین پێش گه‌شتكردن مه‌ترسییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن، ده‌روازه سنورییه‌كان ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه دابخرێن و ئاسمانی وڵاتانی دراوسێش دابخرێن، تكایه سه‌یری ماڵپه‌ڕی ئه‌و وڵاته بكه كه پلانت هه‌یه گه‌شتی بۆ بكه‌یت بۆ زانینی نوێترین نوێكارییه‌كان”.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كات، گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وامن له مه‌ترسییه‌كی به‌رچاو بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی گشتی، ئه‌وانه‌ی بیر له گه‌شتی وشكانی ده‌كه‌نه‌وه پێویسته ئاگاداری مه‌ترسییه به‌رده‌وامه‌كانی هێرشی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بن.
داواشیكردوه، له‌كاتی هه‌ر روداوێكدا راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌یان له هه‌ولێره‌وه بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر یارمه‌تیه‌ك و هاوكاریه‌ك.
رێنمایی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌و ئه‌مریكیانه‌ی ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه یاخود عێراق جێبهێڵن بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە؛
ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بڕۆن، پێویسته سوود له بژارده‌ی رێگه‌ی وشكانی وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌ر له عێراق مانه‌وه‌ت هه‌ڵبژارد، ئاماده‌به بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌و شوێنه‌ی كه لێی ده‌مێنیته‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
پلانی فریاگوزاری دابڕێژه و پێداچونه‌وه به لیستی رێنماییه‌كانی گه‌شتیاراندا بكه.
ناوت تۆمار بكه له پرۆگرامی ناونوسینی گه‌شتیارانی زیره‌ك (STEP) له step.state.gov بۆ وه‌رگرتنی زانیاری گرنگی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له باڵیۆزخانه له عێراق.
داڕشتنی پلانی ڕۆشتنی فریاگوزاری كه وابه‌سته‌ی هاوكاری حكومه‌تی ئه‌مریكا نه‌بێت و پێداچونه‌وه به‌و زانیاریانه‌دا بكه‌ین كه له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و چۆڵكردنه‌كان ده‌یده‌ین.
فۆڵۆوی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا بكه‌ن له فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئینستاگرام و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له فه‌یسبوك و تویته‌ر و ئینستاگرام.
له هه‌ر حاڵه‌تێكدا په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه‌ن:
له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه: (+964-760-030-3000)
له ناوخۆی عێراقه‌وه: (0760-030-3000)
به‌غدا[email protected]
iq.usembassy.gov
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێری عێراق
له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه: (+964-66-211-4554)
له ناوخۆی عێراقه‌وه: (066-211-4554)
هه‌ولێر[email protected]
iq.usembassy.gov/هه‌ولێر/