كەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن
شهڕی دهریایه
سوپای پاسداران: چوار مووشەكمان ئاراستەی ئەبراهام لینكۆڵن كرد
ئهرسهلان عهبدوڵا
سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند کە چوار مووشەکی کروزیان ئاراستەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن کردووە.
لە راگەیەندراوێکدا سوپای پاسداران رایگەیاندووە، “هێزە دەریاییەکانمان چوار مووشەکی کروزییان ئاراستەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن کردووە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “کەشتییەكە 250 تا 300 کیلۆمەتر لە بەندەری چابەهارەوە دوورە”.
پێشتریش سوپای پاسداران رایگەیاندبوو، چوار مووشەكیان ئاراستەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن كردووە، بەڵام هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا رەتیانكردەوە مووشەك بەر كەشتییەكە كەوتبێ، تەنانەت وتیان بە نزیكی كەشتییەكەشدا نەهاتووە.