ئەمشەو رەنگی مانگ سوور هەڵدەگەڕێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەمشەو 5 ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی مانگ بە رەنگی سوور دەبینن، هۆکارەکەشی مانگگیرانە.مانگگیرانی ئەمجارە جیاوازە، زەوی دەکەوێتە نێوان مانگ و خۆر، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگ چواردەیە تیشکی خۆر لە زەوییەوە دەشکێتەوە بۆ سەر مانگ، رەنگە شینەکەی لەدەست دەدات و تەنیا رەنگی سوور دەکەوێتە سەر مانگ، بەمەش دیمەنی مانگ وەک خۆرئاوابوونی لێدێت.
دوو لەسەر سێی دانیشتوانی گۆی زەوی دەتوانن ئەم دیاردەیە ببینن، تەنیا لە ئەفریقاو ئەوروپای ناوەڕاست دەرناکەوێت.
ناسا دەڵێت: مانگی سێی ئەم ساڵ سێ دیاردەی فەلەکی روودەدات: مانگگیرانەکەی ئەمشەو، رۆژی 8ی مانگ هەردوو هەسارەی زوهرەو زوحەل لەیەک نزیک دەبنەوەو شەو لە ئاسمان دەبیندرێن، رۆژی 20 مانگیش لە نیوەی گۆی سەرەوەی زەوی وەرزی بەهار دەست پێدەکات.