لە نێوان قەزای کفری و ناحیەی جەبارە
درۆنێک کەوتەخوارەوە و نەتەقییەوە
964+
سیروان خورشید – خورماتوو
لە نزیک گوندی گەڵابات لە نێوان قەزای کفری و ناحیەی جەبارەی سەر بەدیالە درۆنێک کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکیشی لێنەکەوتەوە.
عەباس عەبدولخالق هاوڵاتییەکی گوندی جەبارە بە 964ـی وت،”پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 دەنگێکی بەهێز لە سنورەکەمان بیسترا، دواتر دەرکەوت کە درۆنێکی قەبارە گەورەیە و لە دەشتاییەکانی گوندی گەڵابات کەوتووەتە خوارەوە”.
“درۆنەکە بە ساخی کەوتووەتە خوارەوە و نەتەقیوەتەوە، دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنەکە و نەیانهێشتووە کەس لێی نزیک ببێتەوە”، عەباس عەبدولخاڵق وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی درۆنەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە، لەژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکاندایە و تائێستا هێزەئەمنییەکان لەوێ ماون، سەرقاڵی لێکوڵینەوە لە رووداوەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری