عەلی لاریجانی بۆ وڵاتانی ناوچەکە:

“بنکەکانی ئەمریکا خاکی ئێوە نین، خاکی ئەمریکان و بەئامانجیان دەگرین”

شۆڕش قادری

عەلی لاریجانی دەڵێت، بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکە، خاکی ئەو وڵاتانە نین و خاکی ئەمریکان، بۆیە دەیانکەنە ئامانج.

عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە زمانی عەرەبی ئاڕاستەی وڵاتانی ناوچەکە کرد و دەڵێت، “نامانەوێ دەستدرێژی بکەینە سەر خاکی ئێوە، بەڵام کاتێک ئەمریکا لە خاکی ئێوەوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات، ئێمە ئەوان دەکەینە ئامانج، بنکەکانی ئەمریکا خاکی ئەو وڵاتانە نین، کە تێیاندا جێگیربوون، خاکی ئەمریکان”.