چەندان هێرش تێکشێنراون

گروپێکی مقاوەمە؛ ئێمە هێرشەکانی سەر هەولێرمان ئەنجامداوە

964+

ئەحمەد مستەفا

گروپی چەکداریی “سەرایا ئەولیا ئەلدەم”، کە وەک بەشێک لە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق خۆی دەناسێنێ، بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکانی هەولێر راگەیاند.

گروپەکە وەک پشتگیری بۆ کۆماری ئێران، دژ بەهێرشە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشەکانی ئەنجامداوە.

لە دوێنێ شەممەوە، چەندان هێرشی ئاسمانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ساروخ، کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەی هەریر.

بە گوێرەی سۆراغی 964 لەو هێرشانە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ناوخۆی عێراق کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن گومەزی ئاسمانی، بەرپەرچی 27 هێرشیان دراوەتەوە و توانراوە تێک بشکێنرێن.

ئەوە جگە لەو ساروخ و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران، لە چوارچێوەی بۆردومانی بنکە و ناوەندە ئەمریکییەکان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێرش بۆ سەر هەولێر و ناوەند و بنکەکانی ئەمریکا دەستی پێکردووە.