راگەیەندراوی هاوبەش بڵاوکرایەوە
زانکۆ و قوتابخانەکانی هەرێم چوار رۆژ پشوویانە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان، سبەینێ یەکشەممە تا چوارشەممە، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا پشووی فەڕمی دەبێ.
پشووەکە، زانکۆ و پەیمانگە و قوتابخانە، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش دەگرێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 28.2.2026، بە بیستنی هەواڵی، دهنگی چوار تهقینهوه له تاران، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی سەر ئێران دەستپێکردووە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە رایگەیاند، شەپۆلی یەکەمی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل چوار رۆژ دەخایەنێت و تاران کارێکی بەسەر دێت کە پێشتر نەیبینیوە.
راگەیەندراوی هاوبەش:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦